ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی مانگی تشرینی دووه‌م\خه‌زه‌ڵوه‌ر-ی ئاشكرا كرد. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «هێزهكانمانمان (یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه) له سه‌رانسه‌ری باكووری سووریا و ڕۆژاڤا دژی داگیركاری و هه‌موو جۆره هه‌وڵه تێرۆریستییه‌كان تێده‌كۆشن. به‌تایبه‌تی له عه‌فرین دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی، له دێره‌زۆر-یش دژی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش شه‌ڕ و به‌رخۆدانێكی بێ وێنه ده‌كه‌ن.»
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «یه‌كینه‌كانی دژه‌تێرۆر (Y.A.T) له زۆر ناوچه دژی شانه نووستوه‌كانی داعش ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجام دان. له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ڕێگری له زۆر هێرشی تێرۆریستی كرا و ئه‌و شانه نهێنییانه كه‌وتنه ده‌ستی هێزه‌كانی ئێمه.»
له ٩ چالاكیدا له عه‌فرین ٢٥ داگیركه‌ر كوژراون
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ئاشكرای كرد، له مانگی ڕابردوودا یه‌كینه‌كانیان له عه‌فرین ٩ چالاكییان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی كردووه. ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه:
- ٢٥ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران.
- ٢٠ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر بریندار بوون.
- ٣ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێك‌شكێنران و گورز له ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش درا.
یه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، مانگی تشرینی دووه‌م\سه‌رماوه‌ز یه‌كینه‌كانی دژه‌تێرۆر ٦ ئۆپه‌راسیۆن، تیمی ئۆپهراسیۆنهتایبهتهكانیش ٢٦ ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی داعش ئه‌نجام داوه. ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه:
- ١٣ چه‌ته‌ی داعش كوژران.
- ده‌ست به‌سه‌ر ١٦ میندا گیرا (٩ مینی داعش، ٧ مینی میت).
- ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كێكی كڵاشینكۆفی جۆری «AK-47»، ٥ ته‌له‌فۆن و زۆر به‌ڵگه‌دا گیرا.
- ڕێگری له ٩ هه‌وڵی تێرۆریستی كرا.
شه‌ڕڤانه شه‌هیده‌كان
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له مانگی ڕابردوودا ٥٣ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه كه قاره‌مانانه له هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا شه‌ڕیان كردووه، شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانێكیان له شارۆچكه‌ی هۆلێ به‌هۆی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش شه‌هید بووه و ٦ شه‌ڕڤانیش به هۆی ڕووداوی جیاواز شه‌هید بوون.
s.m