به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شه‌هبا ٣ كه‌س بریندار بوون
له ناوچه‌ی ئه‌هره‌سی سه‌ر به كانتۆنی شه‌هبا مینێك ته‌قییه‌وه، له ئه‌نجامدا ٣ كه‌س بریندار بوون كه دوانیان منداڵن.
له ناوچه‌ی ئه‌هره‌سی سه‌ر به كانتۆنی شه‌هبا مینێك ته‌قییه‌وه، له ئه‌نجامدا ٣ كه‌س بریندار بوون كه دوانیان منداڵن.
ڕاگه‌یه‌نرا له ناوچه‌ی ئه‌هره‌س-ی سه‌ر به كانتۆنی شه‌هبا مینێك كه پێشتر چه‌ته‌كانی داعش جێگیریان كردووه، ته‌قیوه‌ته‌وه. له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا عه‌بدۆ به‌كر دۆده‌قا (٨ ساڵان)، میرڤان (١٠ ساڵان) و یووسف خه‌لیل (٢٤ ساڵان) بریندار بوون. برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین-ی عه‌فرین كران، ڕاگه‌یه‌نرا كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی برینداره‌كان نییه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له گوندی تل قراح-ی ناوچه‌ی ئه‌هراس مینێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ته‌قیبوویه‌وه و منداڵێك به ناوی جوومه عومه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا.
s.m