به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شه‌هبا ٣ منداڵ بریندار بوون
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له كانتۆنی شه‌هبا ٣ منداڵی كه‌مپی عه‌فرین بریندار بوون.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له كانتۆنی شه‌هبا ٣ منداڵی كه‌مپی عه‌فرین بریندار بوون.
له ڕۆژئاوای كه‌مپی عه‌فرین-ی كانتۆنی شه‌هبا بۆمبێكی چێنراو كه پێشتر چه‌ته‌كانی داعش دایان‌نابوو، به ٣ منداڵدا ته‌قییه‌وه له كاتێكدا یارییان ده‌كرد.
محه‌مه‌د مده‌ور شێخۆ (٧ ساڵان)، وه‌ردێ شێخۆ (٧ ساڵان) و جه‌عفه‌ر شێخۆ (١٢ ساڵان) ئه‌و ٣ منداڵه‌ن كه به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌ی فافین-ی شه‌هبا و له چه‌ندین شوێنه‌وه بریندار بوون و ته‌داویكردنیان به‌رده‌وامه.
s.m