به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عه‌زاز سه‌رچه‌ته ئه‌بوو ئهلمۆت كوژرا
له ناوچه‌ی عه‌زاز كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه چه‌ته‌كانییه‌وه داگیركراوه، ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
له ناوچه‌ی عه‌زاز كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه چه‌ته‌كانییه‌وه داگیركراوه، ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی سه‌ر به لیوای سوڵتان موراد له ناوچه‌ی عه‌زاز ته‌قییه‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای لیوای سوڵتان موراد به ناوی ئه‌بوو ئهلمۆت كوژراوه و چه‌ندین چه‌ته‌ی دیكه‌ش كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ڕایانگه‌یاند، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی تورك به دووری ٣٠٠ مه‌تر له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه هه‌ڵكه‌وتووه.
s.m