هه‌زاران هاوڵاتیی هه‌رێمی فورات له گۆڕستانی شه‌هید دیجله له شاری كۆبانێ كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ر سێ شه‌هیدی سیڤیل خه‌لیل خالید جعۆ-ی خه‌ڵكی گوندی قۆلان قه‌ره عه‌لی، مسته‌فا حاجی خه‌ڵكی گوندی قۆلان و مه‌حموود خان ته‌مۆ خه‌ڵكی گوندی هه‌لنج به‌خاك بسپێرن كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له شه‌نگال شه‌هید بووبوون.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل-ی ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاماده بوون. مه‌ڕاسیمه‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتنی سه‌ربازی له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئه‌ركی خۆپاراستن ده‌ستی پێكرد. دواتر هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كانتۆنی كۆبانێ دلبرین كۆبانێ گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «مه‌گه‌ر ئه‌مه‌یه پاداشتی گه‌لی كورد كه له‌بری جیهان شه‌ڕی تێرۆری كرد. توركیا به به‌رچاوی جیهانه‌وه هاوڵاتییانی سیڤیل بۆردومان ده‌كات و هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڕه‌شه ده‌كات. پێویسته هه‌موو كه‌س مێژووی گه‌لی كورد بخوێنێته‌وه كه ڕۆژێكیش سه‌ری بۆ دوژمن دانه‌نه‌واندووه.»
دلبرین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاری بۆ حكوومه‌تی باشووری كوردستانه كه خۆی وه‌ك پارێزه‌ری شه‌نگال پیشان ده‌دات، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌رباره‌ی بۆمبارانی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
هاوكات هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی كۆبانێ ئه‌نوه‌ر موسلیم ڕایگه‌یاند، «ئێمه عاشقی شه‌ڕ نین، به‌ڵكوو عاشقی ئاشتین. به‌ڵام هه‌میشه توركیا ناچارمان ده‌كات كه چه‌ك هه‌ڵگرین و خۆمان بپارێزین. هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه به خوێنی شه‌هیدان ڕزگار كراون، بۆ ئێمه سه‌ربه‌رزییه.»
دوای مه‌ڕاسیمه‌كه، ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ناسنامه‌ی ٤ شه‌هیده سیڤیلهكهی خوێنده‌وه و ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانی كردن. بڕیاریشه سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نه‌كه مه‌ڕاسیمی پرسه له گوندی چه‌له‌بیی باشووری كانتۆنی كۆبانێ و گوندی هه‌لنج ساز بكات.
s.m