ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عه‌فرین ڕوویدا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی دایه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی دایه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٩:٢٠ی ئه‌مڕۆ له نزیك فه‌رمانداره‌تیی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌را ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویداوه. ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه تا ئێستا زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه.
جێی باسه، ڕۆژی ١٦ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٥ی سه‌رماوه‌ز-یش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له مه‌یدانی كاوه له عه‌فرین ڕوویدابوو. ژووری چالاكیی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاندبوو كه دژی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ناوه‌ندی عه‌فرین چالاكییان كردووه و ٢٥ چه‌ته‌ی جه‌بهه‌ی نووسره كوژراون.
s.m