ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان دژی هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به ناوی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا لێدوان و هه‌ڕه‌شه دوژمنكارانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له دژی هه‌رێمه‌كانمان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تای ئاڵۆزیی سووریاه‌وه هه‌وڵ ده‌دات به‌شێكی خاكی سووریا داببڕێت و بیخاته سه‌ر خاكی توركیا، به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت سنووری میساقی میللی بگه‌ڕێنێته‌وه. ئامانجی ئه‌ردۆغان ته‌نیا باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نییه، به‌ڵكو ئامانجه‌كه‌ی یه‌كێتیی خاكی سووریادایه.
له كاتێكدا كه داعش دوایین هه‌ناسه‌ی خۆی له دێره‌زۆر ده‌دات، ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی ههڕهشهكانییهوه سووریا داگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌خت له‌سه‌ر داعش كه‌م بكاته‌وه و ته‌مه‌نی درێژ بكاته‌وه. له كاتێكدا ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك گورز لێدانه له یه‌كگرتوویی جڤاكیی سووریا و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، چونكه به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م لێدوانه دوژمنكارانه‌یه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش به ئامانج ده‌گرێت كه ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان له هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به داعش به‌ده‌ستیان هێناوه. له هه‌مان كاتدا، دۆخی ئه‌منیی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به ئامانج ده‌گرێت كه گه‌له‌كه‌مان له سووریا له سایه‌یدا ده‌ژی، چونكه سیسته‌می توركیا له دۆخی ئه‌منیی ناڕازییه.
ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بانگ له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به داعش ده‌كه‌ین كه له دژی پیلانه دوژمنكارانه‌كانی ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشێل ده‌كات، داگیركردن خۆی له‌خۆیدا پێشێلكردنی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه. ئێمه بانگ له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌كه‌ین كه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان بوه‌ستنه‌وه، چونكه ئه‌و سیاسه‌تانه به گوێره‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی ناتۆ نین، چونكه ئه‌ردۆغان هه‌رێمێك ده‌كاته ئامانج كه هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه له‌سه‌ر ئاسایشی وهڵاتهكهی.
له هه‌مان كاتدا، بانگی حكوومه‌تی سووریاش ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی له دژی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه پیشان بدات، چونكه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌شێك له خاكی سووریا داگیر بكات، ئه‌مه‌ش به واتای پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی سووریایه.
هه‌روه‌ها بانگی هێزه دیموكراتییه‌كانی هه‌رێمه‌كه و جیهان ده‌كه‌ین كه به ئیراده‌ی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بوه‌ستنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئێمه دژی ئه‌ردۆغانی هاوكاری داعش بوه‌ستنه‌وه. له هه‌مان كاتدا له دژی شه‌ڕی قڕكردن كه ئه‌ردۆغان دژی ئێمه ڕایگه‌یاندووه بوه‌ستنه‌وه.
ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نین، بانگ له هه‌موو گه‌لی سووریای به‌شه‌ڕه‌ف ده‌كه‌ین كه یه‌كده‌ستانه دژی سیاسه‌ته داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه هه‌موو هێزی خۆمان بۆ پاراستنی خاك و گه‌لی خۆمان به‌كاربێنین. پێویسته ئێمه هه‌موو شتێك بكه‌ین كه یه‌كێتیی خاكی خۆمان و برایه‌تیی گه‌لان بپارێزین.
s.m