داگیرکەران ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانى گوندی مەخالەق لە عەین عیسا بەردا
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی مەخالەق-یان لە عەین عیسا تۆپبارانکرد و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکان و دەخڵ و دانی هاووڵاتییان ئاگریان تێبەربوو.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی مەخالەق-یان لە عەین عیسا تۆپبارانکرد و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکان و دەخڵ و دانی هاووڵاتییان ئاگریان تێبەربوو.
سوپای تورکی داگیرکەر و چتەکانى گوندی مەخالەق لە رۆژئاوای عەین عیسا تۆپبارانکرد.
بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوی و زار و دەخڵ و دانی هاووڵاتییانی ئەو گوندە ئاگری تێبەربوو.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تۆزێک لەوە پێش گوندی تەمامییەیان دایە بەر تۆپ و لەو رێگەى ئەو تۆپبارانەوە ئاگریان لە زەوی و زار و دەخڵ و دانی هاووڵاتییانى ئەو گوندەش بەردا.
بەپێی زانیاری و ئامارەکانى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) لەسەرەتای مانگی ئایارەوە زیاتر لە ٣٠ ناوچەی کشتوکاڵیی گرێ سپی، باب، عەین عیسا، تلتەمر، شەرا، شێراوا و کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیانەوە ئاگری تێبەردراوە و ئاگرەکانیش زیانیان بە دەیان گوند و هەزاران هاووڵاتی گەیاندووە.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانى داعش لە ساڵی ٢٠١٩دا سەدان هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایان سوتاند و لەو رێگەیەوە خواستیان ئابووری و سەرچاوەى سەرەکیی بژێویی هاووڵاتییانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر لە ناو ببەن.
بەپێی ئاماری کۆمیتەى ئابووری و کشتوکاڵی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر، ساڵی رابردوو ٤٣٥ هەزار و ٥٠٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵیی ناوچەکانى فیدراسیۆنی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن دەوڵەتى تورک داگیرکە و چەتەکانیەوە ئاگریان تێبەردراوە.
ژ.ت
****
****
****
****