داگیرکەرانی تورک و چەتەکان خانووی هاووڵاتییانی مێناخیان سوتاند
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئاگریان بەردایە خانووی هاووڵاتییانی گوندی مێناخ لە تلتەمر.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئاگریان بەردایە خانووی هاووڵاتییانی گوندی مێناخ لە تلتەمر.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکانیان لە دژی هاووڵاتییان بەردەوامە و ئەمجارە لە هێرشەکانیاندا ئاگریان بەردایە خانووی هاووڵاتییان.
داگیرکەران ئێوارەی دوێنێ ئاگریان بەردایە خانووی هاووڵاتییانی گوندی مێناخ لە تەلتەمر.
هاوکات لە گوندەکانى رابیات و زرگان بەهۆی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک و چەتەکانەوە ئاگربەربوویەوە زەوییەکانی ئەو دوو گوندە و دانیشتوانی ئەو دوو گوندە لەگەڵ ئاگرکوژێنەوە توانییان ئاگرەکە لە دواى ماوەیەک بکوژێننەوە.
ژ.ت