دوای عه‌زاز، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری ڕاعی هه‌ژاند
دوای ئه‌وه‌ی له شاری عه‌زاز-ی ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری ڕاعیی هه‌ژاند كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له شاری عه‌زاز-ی ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری ڕاعیی هه‌ژاند كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه.
له شاره‌كانی سنووری كانتۆنی شه‌هبا كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه داگیركراون، له دوێنێوه ته‌قینه‌وه ڕووده‌ده‌ن. دوای ئه‌وه‌ی له شاری جه‌رابلووس و عه‌زاز ته‌قینه‌وه ڕوویاندا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری ڕاعی-یشی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر ١٥ له ڕێی ماتۆڕسكیلێكهوه له‌نێو بازاڕی شاره‌كه ڕوویداوه. به‌هۆیه‌وه لایه‌نی كه‌م ٦ كه‌س بریندار بوون.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی لیوای سوڵتان موراد له شاری عه‌زاز ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی لیواكه به ناوی ئه‌بوو ئهلمۆت كوژراوه و چه‌ندین چه‌ته‌ش كوژراون و بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌كه‌ی عه‌زاز ٣٠٠ مه‌تر دوور بووه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر.
s.m