دەوڵەتی تورک لە سەر رێگای M4 کەسێکی مەدەنی بریندار کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر رێگای M4 لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەسێکی مەدەنی بریندار کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر رێگای M4 لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەسێکی مەدەنی بریندار کرد.
بە پێی زانیاریەکان، هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە گوندی هۆشان کە دەکەوێتە نێوان هەر دوو ناوچەی عەین عیسا و چەلەبیەوە، روویداوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا، هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی عبدولقادر نەبی ئیبراهیم بریندار بووە. ئەو هاوڵاتیە کە لە قاچیەوە بریندار بووە، رەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەی چەلەبی کراوە.
ز.ش