دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەین عیسا ٣ منداڵیان بریندار کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هاوەن عەین عیسا و دەورەبەریان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ٣ منداڵ بریندار بوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هاوەن عەین عیسا و دەورەبەریان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ٣ منداڵ بریندار بوون.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٢٠، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هاوەن عەین عیسا و دەوروبەریان تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا ٣ منداڵ برینداربوون و دۆخی منداڵێک ناجێگیرە.
ڕاگەیەنرا لەو هێرشەدا حسێن عەلی ١٢ ساڵ، مەهدی عەلی ١٠ ساڵ و محەمەد عەلی ١١ ساڵ برینداربوون.
ف.ق