سروشت و سەرچاوەکانى عەفرین تاڵان و خاپوور دەکرێن
داگیرکەریى دەوڵەتى تورک لە عەفرین تەنها هەڕەشە لە ژیان و مافەکانی مرۆڤ ناکات، بەڵکو مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر سروشتیش. زەیتون دەدزن و بە شۆفڵیش لە رەگەوە زەیتونەکان هەڵدەکێشن.
داگیرکەریى دەوڵەتى تورک لە عەفرین تەنها هەڕەشە لە ژیان و مافەکانی مرۆڤ ناکات، بەڵکو مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر سروشتیش. زەیتون دەدزن و بە شۆفڵیش لە رەگەوە زەیتونەکان هەڵدەکێشن.
دواى ئەوەى دەوڵەتى تورک لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / ٣٠ی بەفرانبار دەستیکرد بە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر عەفرین و لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ / ٢٧ی رەشەمەدا داگیریکرد، لەو کاتەوە لە هەرێمەکەدا بەشێوەیەکى پلان بۆ دانراو تاوانى دژ بە مرۆڤایەتى ئەنجام دەدرێت.
رژێمى ئەنقەرە و چەتەکانى تیرۆر بەرامبەر هاووڵاتییانى عەفرین ئەنجام دەدەن. لە رێگەى بنەماڵەى ئەو چەتانە کە لە ناوچەى ترەوە هاوردەیان کردوون دیموگرافی هەرێمەکە دەگۆڕن و دەست دەگرن بەسەر ماڵ و موڵکی گەلی ناوچەکەدا، هاووڵاتییان دەڕفێنن، ئەشکەنجەیان دەکەن و بە ئەنقەست دەیانکوژن، بێسەروشوێنیان دەکەن و تیرۆریان دەکەن.
رێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیى و رێکخراوی چاودێریى مافەکانى مرۆڤ (HRW) لە راپۆرتەکانى خۆیاندا لە ماوەى ئەمساڵدا لەبارەى عەرفرینەوە باسیان لەو تاوانانە کردووە کە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە عەفرین ئەنجامى دەدەن.
هێرشەکانى رژێمى ئەنقەرە تەنها لە دژی هاووڵاتییان و بیناکان و شوێن و ماڵی هاووڵاتییان نییە، بەڵکو هاوکات هێرش دەکاتە سەر سەرچاوەکانى داهات و بژێویى دانیشتوانى ناوچەکە و سروشتی ناوچەکەش خاپوور دەکەن.
بە تایبەتی زەیتونەکانى عەفرین تاڵان دەکرێن، کە سەرچاوەى بنەڕەتیى بژێویى ژیان و داهاتی هاووڵاتییانى عەفرینە. دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دار زەیتونەکان دەبڕنەوە و زەیتونەکانیش دەدەزن.
چەند رۆژ لەوە پێش ئاشکرابوو، رژێمى ئەنقەرە لەگەڵ چەتەکاندا رێککەوتووە بۆ ئەوەى سەرچاوەى داهات و زەیتونەکانى عەفرین بە وڵاتانى ناوچەکە و ئەوروپا بفرۆشێت.
سەرچاوەیەک لە عەفرینەوە بە مۆبایل ڤیدیۆی تاوانەکان و تاڵانکاری و کاولکارییەکى تری داگیرکەرانی تۆمارکرد و لەو ڤیدیۆیەدا دەبینرێت، کە دارەکانى ناوچەکە چۆن لە رەگەوە دەردەهێنن و دەیان دزن.
کردەوەى تاڵانکاری و دزینى سروشتی عەفرین لەلایەن رژێمى ئەنقەرەوە ئەنجام دەدرێت. ئەو شوێنە لە ڤیدیۆکەدا تۆمار کراوە ناوچەى ماسەکای ناوچەى راجۆیە. لە ڤیدیۆەکەدا دەبینرێت، کە دار زەیتونەکان لە رێگەى شۆفڵەوە لە رەگەوە دەردەهێنرێن و سروشت و سەرچاوەى ژیان و بژێویی هاووڵاتیان ناوچەکە کاول و خاپوور دەکەن.
ر.م