سه‌رچه‌ته‌ی داعش ئووسامه عوید ساڵح ده‌ستگیر كرا
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی یهكینهتایبهتهكانیان سهرچهتهیهكی داعش به ناوی ئووسامه عوید ساڵح كه پلاندانه‌ری ٤٠ هێرشی جیاجیایه، ده‌ستگیركراوه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی یهكینهتایبهتهكانیان سهرچهتهیهكی داعش به ناوی ئووسامه عوید ساڵح كه پلاندانه‌ری ٤٠ هێرشی جیاجیایه، ده‌ستگیركراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، به ئۆپه‌راسیۆنێكی یه‌كینه تایبه‌ته‌كانیان سه‌رچه‌ته‌ی داعش ئووسامه عوید ساڵح-یان ده‌ستگیر كردووه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: «ئووسامه عوید ساڵح كه خه‌ڵكی گوندی تهعانه-یه، ماوه‌یه‌كی درێژه له دێره‌زۆر و ڕه‌قا ئه‌ركی ئه‌منی ئه‌و شارانه‌ی له‌ئه‌ستۆیه، یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین سهرچهتهكانی داعش. ساڵح پیلانسازی ٤٠ هێرشه له سنووری دێره‌زۆر. یه‌كینه‌كانی تێكۆشان دژ به تێرۆر كه سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده)ن، له ٢٢ی تشرینی دووه‌م\١ی سه‌رماوه‌ز پاش چاودێرییه‌كی ماوه‌درێژ و لێپسرینهوهكان شوێنی ئه‌و سه‌رچه‌ته‌یان له گوندی تهعانه دیاریكرد. هێزه‌كانمان هه‌مان بهیانییی كاتژمێر ٩ له هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌و تێرۆریسته‌یان ده‌ستگیر كرد.»
s.m