سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی بۆ هاتای گواستەوە
ڕاگەیەنرا لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی سوپای تورک لە نەیراب ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و برینداربوون. سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە هاتای گواستەوە.
ڕاگەیەنرا لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی سوپای تورک لە نەیراب ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و برینداربوون. سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە هاتای گواستەوە.
باسی ئەوە دەکرێت لە هێرشی ئاسمانی سوپای سوریا بۆ سەر سوپای تورکیا و چەتەکانی لە هەرێمی نایرابی ئیدلب ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک کوژراون و برینداربوون.
بە پێی زانیاریەکان، لەدژی سەربازانی سوپای تورک لەنێوان سەراقیب و ئیدلب هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە. باسی ئەوە دەکرێت ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک کوژراون و برینداربوون.
باسی ئەوە دەکرێت سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شاری هاتای گواستووەتەوە. لەبارە ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان زانیاری تەواوەتی ئاشکرانەکراوە.
خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورک وتی، " بە تەنها سەربازێکیان لە سوریا کوژراوە، بەڵام باسی شوێن و کاتی سەربازە کوژراوەکەی نەکرد.
ف.ق