شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له هه‌جین زیاتر له ١٠٠ سیڤیلیان ڕزگار كرد
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) به هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌ت زیاتر له ١٠٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان له ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر ڕزگار كرد.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) به هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌ت زیاتر له ١٠٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان له ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر ڕزگار كرد.
له شارۆچكه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر، هه‌ڵمه‌ته‌كانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامن. له دانی به‌یانیی ئه‌مڕۆوه زیاتر له ١٠٠ هاوڵاتیی سیڤیل له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ڕزگار كراون.
ئه‌و سیڤیلانه‌ی كه به هه‌ڵمه‌تی تایبه‌تی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ڕزگار كران، گه‌یشتنه ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و پاش وه‌رگرتنی كۆمه‌كی سه‌ره‌تایی، له ناوچه ئارامه‌كان جێگیر كران.
قه‌سه‌ده له ١٠ی ئه‌یلووله‌وه ده‌ستی به قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كردووه بۆ ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی هه‌جین-ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش.
s.m