شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده هێرشێكی چه‌ته‌كانی داعشیان شكاند
دوێنێ چه‌ته‌كانی داعش له ناوچه‌ی هه‌جین له ٣ قۆله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده، هێرشه‌كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه شكێنرا.
دوێنێ چه‌ته‌كانی داعش له ناوچه‌ی هه‌جین له ٣ قۆله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده، هێرشه‌كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه شكێنرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) دیمه‌نی شه‌ڕی دوێنێی دژ به چه‌ته‌كانی داعشی بڵاوكرده‌وه. یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند: «به‌یانیی ٢٧ی كانوونی یه‌كه‌م\٦ی به‌فرانبار چه‌ته‌كانی داعش له هه‌جین له ٣ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده (هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی) ڕزگاركرابوون.»
یه‌په‌ژه ڕاشیگه‌یاند: «شه‌ڕه‌كه ٤ كاتژمێری خایاند، له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده به به‌رخۆدانێكی گه‌وره هێرشی چه‌ته‌كانیان شكاند.»
شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه ئه‌كین ڕۆژاڤا كه له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شدار بوو گوتی: «ڕۆژ به ڕۆژ ناوچه‌ی هه‌جین له كۆتایی داعش نزیكتر ده‌بێته‌وه. دوێنێ له ناوچه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا، له ئه‌نجامدا زۆر ته‌رمی چه‌ته‌كانی داعش و كۆگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی كه‌وتنه ده‌ستی ئێمه.» ئه‌و شه‌ڕڤانه گوتیشی، «هه‌ر هێرشێك كه له هه‌ر شوێنێكه‌وه بكرێته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێن وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه و بۆ شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كان هه‌میشه ئاماده‌ین.»
s.m