شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر له ڕۆژاڤا شه‌هید بوو
شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) عه‌لی خه‌بات له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا شه‌هید بوو.
شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) عه‌لی خه‌بات له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد ئه‌ندامێكیان به ناوی عه‌لی خه‌بات له كاتێكدا ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووه‌م\٢٤ی گه‌ڵاڕێزان ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا له شارۆچكه‌ی دێرك-ی سه‌ر به كانتۆنی قامیشلۆ شه‌هید بووه.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «هاوڕێ عه‌لی خه‌بات له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان له‌دایكبووه. دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌ستی پێكرد، هاته نێو ڕیزه‌كانی شۆڕش و ویستی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی له‌پێناو پاراستنی گه‌ل و وه‌ڵاتی خۆی جێبه‌جێی بكات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ربازی ڕۆژئاوای كوردستان بوو و له‌نێو ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا جێگه‌ی خۆی گرت. به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه هه‌تا كۆتایی تێكۆشا.»
ناسنامه‌ی شه‌هید:
ناسناو: عه‌لی خه‌بات
ناو و پاشناو: باوه‌ڕ جه‌وهه‌ر
ناوی دایك: بێخاڵ
ناوی باوك: به‌ڕۆژ
شوێنی له‌دایكبوون: هه‌ولێر
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێرك - ١٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\٢٤ی گه‌ڵاڕێزان
s.m