شەڕڤانان بەردەوامن لە پێشڕەوی و ١٠ چەتەش کوژران
شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیدا بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و لە نوێترین پێشڕەوییاندا ١٠ چەتەى داعش کوژران و ٢٠ حەشارگەى چەتەکانیش تەقێنرانەوە.
شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیدا بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و لە نوێترین پێشڕەوییاندا ١٠ چەتەى داعش کوژران و ٢٠ حەشارگەى چەتەکانیش تەقێنرانەوە.
لە گوندی کەمەشە لە باشووری رۆژئاواى هەجین، شەڕ لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) و چەتەکانى داعش روویدا.
بەپێى سەرچاوەکانى قەسەدە، ئەو شەڕە ئێوارەى دوێنێ روویداوە و لە ئەنجامدا ٢٠ حەشارگەى چەتەکان لەلایەن شەڕڤانانەوە تەقێنراونەتەوە.
راشیانگەیاند، هەر لەو شەڕانەدا ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو و ٢ تونێلی چەتەکان و چەکێکى جۆری دۆشکاش تەقێنراونەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو شەڕانەدا ١٠ چەتەى داعش کوژراون و شەڕڤانانیش دەستیان بەسەر ژمارەیەکى زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گرتووە.
شەڕڤانانی قەسەدە بەرەو شارۆچکەى شەفعە لە پێشڕەویدان.
ر.م