عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان: ئێمه له‌گه‌ڵ قه‌سه‌ده‌ین و ئیدانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ین
عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی هه‌رێمی فورات ڕایانگه‌یاند، پشتگیری له قه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و ناچنه ژێر باری پیلانگێڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر.
عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی هه‌رێمی فورات ڕایانگه‌یاند، پشتگیری له قه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و ناچنه ژێر باری پیلانگێڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر.
٣ گه‌وره‌ترین عه‌شیره‌تی عه‌ره‌ب عهفادیله، جیس و نه‌عیم له هه‌رێمی فورات به‌شدارییان كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له ناوچه‌ی سرین. كۆبوونه‌وه‌كه له ناوه‌ندی كولتووریی سرین به‌ڕێوه‌چوو و ده‌یان كه‌سایه‌تی و ئه‌ندامی عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌ب و كورد به‌شدار بوون.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌سه‌ده له میانه‌ی وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی توركیا له شه‌ڕی سه‌ربازی واوه‌تر، ده‌یه‌وێت به شه‌ڕی تایبه‌ت و ده‌روونی ئاڵۆزی له سووریا زیاتر بكات. ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دیكه ده‌یانه‌وێت هاوڵاتییانی سووریا به‌گژیه‌كدا بكه‌ن.
«هه‌تا كۆتایی پشتیوانی قه‌سه‌ده‌ین»
كه‌سایه‌تیی عه‌شیره‌تی عهفادیله حاجی خه‌لیل ڕایگه‌یاند: «به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا یه‌ك كه‌س له‌نێو داعش مابێت و هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئاشتی له سووریا ده‌چه‌سپێت، له‌گه‌ڵ قه‌سه‌ده بین. ئێمه به شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین.»
له هه‌فته‌كانی پێشووشدا قه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی عه‌شیره‌تی عه‌میرات-ی ناوچه‌ی سرین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد.
s.m