فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دوکانێکى قامیشلۆیان بۆردومانکرد
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شوێنێکی تایبەتی دروستکردنی وایەر و کێبڵی کارەبایان لە قامیشلۆ بۆردومانکرد.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شوێنێکی تایبەتی دروستکردنی وایەر و کێبڵی کارەبایان لە قامیشلۆ بۆردومانکرد.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی قەناتی سویس لە قامیشلۆ شوێنێکیان بۆردومانکرد، کە شوێنی تایبەتی دروستکردنی کێبڵ و وایەری کارەبا بوو. هێرشەکە ئەم ئێوارەیە کاتژمێر ١٨:٣٠ روویدا. لە هێرشەکەدا کارمەندێکی دوکانەکە بریندار بوو.
شێخ زێن یەکێک لە کارمەندانی دوکانەکە وتی "فڕۆکە چاودێرییە بێفڕۆکەوانەکان بۆ ماوەیەک بەسەر دوکانەدا سوڕانەوە، دوای ئەوە دوکانەکەیان بۆردومانکرد. بەو هۆیەوە هەڤاڵێکمان بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە".
ژ.ت