ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٥٥ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باغۆز
چه‌ته‌كانی داعش به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه كه دوێنێ ڕزگار كرابوون. چه‌ته‌كان هه‌موو جۆره چه‌كێكیان به‌كارهێنا، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه و له ئه‌نجامدا كوژران و برینداربوونی چه‌ته‌كانی لێكهوتهوه و زۆر چه‌ته‌ش هه‌ڵاتن. هاوكات شه‌ڕڤانانی ئێمه به‌ره‌و بنكه‌كانی چه‌ته‌كان چوون و زۆر چه‌ته‌یان كوشتن. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان چه‌ند خاڵێكی نوێیان دامه‌زراندن.
چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان كه ڕزگاریان كردبوون، به‌ڵام هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و ناچاریان كردن پاشه‌كشه بكه‌ن.
له ئێواره‌دا، شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی چه‌ته‌كان. له ئه‌نجامدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و چه‌ند چه‌ته‌یه‌ك كوژران. هاوكات فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆتۆمبێله‌كانی چه‌ته‌كانیان كردنه ئامانج، له ئه‌نجامدا زۆر چه‌ته كوژران و ئۆتۆمبێله‌كانیشیان ته‌قێنرانه‌وه. شه‌ڕڤانانی ئێمه پێشڕه‌وییان كرد و ١٥ خاڵی نوێیان دامه‌زراند.
به‌ره‌ی هه‌جین
له كاتێكدا چه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر به‌ره‌ی باغۆز، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێرشێكی سه‌ختیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی هێزه‌كانمان له‌م به‌ره‌یه. چه‌ته‌كان له هێرشه‌كه‌یاندا هه‌موو جۆره چه‌كێكیان به‌كارهێنا، له ئه‌نجامدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. به‌ڵام شه‌ڕڤانانمان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و له ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌ته كوژران و بریندار بوون. هه‌روه‌ها یه‌كینه‌كانی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازی ده‌یان مینیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه كه چه‌ته‌كان له ناوچه‌كه جێگیریان كردبوون.
له‌م به‌ره‌یه‌دا، جار جار شه‌ڕ ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها چه‌ند شه‌ڕڤانێكی ئێمه‌ش بریندار بوون و ئێستا له خۆشخانه ته‌داوی ده‌كرێن.
ئامار
- ٥٥ چه‌ته كوژران.
- ٤٣ بنكه‌ی چه‌ته‌كان ڕووخێنران و ٣ ڕێگه‌ی سه‌ربازی كه تێرۆریستان به‌كاریان ده‌هێنا داخران. هه‌روه‌ها چه‌كێكی دۆشكه ته‌قێنرایه‌وه.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٥٧ هێرشیان ئه‌نجام داوه.
- ١٥ مین له لایه‌ن یه‌كینه تایبه‌تمه‌نده‌كان پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
s.m