هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی شه‌ڕی ٣ ڕۆژی ڕابردووی ئاشكرا كرد كه له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر دژ به چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆردا دژ به ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش، له ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر تێرۆریستانی داعش به پانزێر و چه‌كی دۆشكه هێرشیان كرده سه‌ر شه‌ڕڤانانی ئێمه. شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. له ئه‌نجامدا پانزێرێك ته‌قێنرایه‌وه و زۆر تێرۆریست كوژران. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له بنكه‌كانی تێرۆریستانیان دا.
٢٠ چه‌ته كوژران
له به‌ره‌یه‌كی دیكه، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ تێرۆریستان، شه‌ڕڤانانی ئێمه زیاتر له ٢٠ تێرۆریستیان كوشت، چه‌كێكی دۆشكه‌یان ته‌قانده‌وه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و دۆشكهیهكدا گرت. شه‌ڕڤانان كیلۆمه‌ترێك پێشڕه‌وییان كرد و ١٨ خاڵیان دانان.
تێرۆریستان به چه‌كی قورس، پانزێر و هاوه‌ن هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانمان، شه‌ڕڤانانی ئێمه وه‌ڵامیان دانه‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی گرووپه هێرشكاره‌كه كوژران و چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كانیشیان ته‌قێنرانه‌وه. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌ییش بۆردومانی زۆر باره‌گه، ئۆتۆمبێل و ناوه‌ندی تێرۆریستانیان كرد.
شه‌ڕڤانانی ئێمه ٣ كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كرد
له به‌ره‌ی هه‌جین شه‌رێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و تێرۆریستانی داعشدا ڕوویدا. تێرۆریستان پانزێر و هه‌موو جۆره چه‌كێكیان به‌كارهێنا. له ئه‌نجامی شه‌ڕدا كه چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو، هێڵه‌كانی پاراستنی تێرۆریستان شكێنران، زۆر تێرۆریست كوژران و شه‌ڕڤانان ٣ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ٦١ خاڵیان دانان. لێره‌شدا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌یه‌كی تێرۆریستانیان كرده ئامانجی هێرشه‌كه‌یان و هێڵه‌كانی پشتیوانیی تێرۆریستانیان پچڕاند.
١١ تێرۆریستی دیكه كوژران
هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانی ئێمه وه‌ڵامی كاروانێكی تێرۆریستانیان دایه‌وه كه له ٤٠ ئۆتۆمبێلی پانزێر و چه‌كی دۆشكه‌له‌سه‌ر پێكهاتبوو. له ئه‌نجامدا ١١ تێرۆریست كوژران و زۆر ئۆتۆمبێلیش ته‌قێنرانه‌وه. له هه‌موو به‌ره‌كاندا ماوه به ماوه شه‌ڕ ڕووده‌دات.
له هه‌مان كاتدا، شه‌ڕڤانانی ئێمه ده‌رفه‌تی ڕزگاركردنی زیاتر له هه‌زار سیڤیلیان ڕه‌خساند كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌بوون. سیڤیلهكانیان ڕزگار كرد و گواستنیانه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان ده‌موده‌ست پێشكه‌ش كردن.
ئه‌نجامی شه‌ڕ
- ژماره‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی: ١١٥
- ژماره‌ی كوژراوانی تێرۆریستان: ٢٢٨
- زیانه‌كانی تێرۆریستان: ٣ بلدۆزه‌ر، ٧ دۆشكه، ٢ قاعیده‌ی هه‌وان، ٦ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، ٧ ماتۆڕسكیل و چه‌كێكی ژهفڕۆكه ته‌قێنرانه‌وه. هه‌روه‌ها ٣٥ باره‌گه‌ی پاراستن، ٢٣ باره‌گه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی تێرۆریستان و ناوه‌ندێكی په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌قێنرانه‌وه.
s.m