قه‌سه‌ده: له هه‌جین ٢٧ چه‌ته‌ی داعش كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»ی ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ٢٧ چه‌ته‌ی داعش له هه‌جین كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»ی ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ٢٧ چه‌ته‌ی داعش له هه‌جین كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری ٢٤ كاتژمێری هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی ئاشكرا كرد كه له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له به‌ره‌ی هه‌جین ٢٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له دژی چه‌ته‌كانی داعش كه به چه‌كی دۆشكه، پانزێر و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان ده‌كرد، هێزه‌كانی قه‌سه‌ده به‌یانیی ئه‌مڕۆ به پشتگیریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌ره‌ی هه‌جین وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
قه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له زۆر شوێن شه‌ڕی سه‌خت ڕوویداوه و چه‌ته‌كانی داعش به‌هۆی ئه‌و گورزه‌ی له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه لێیان دراوه، ناچاركراون پاشه‌كشه بكه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، له‌و شه‌ڕه‌دا كه تا نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بووه ١٥ چه‌ته كوژراون و ١٠ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌كێكی كڵاشینكۆف، ڕهختێك، جانتایه‌كی فریاگوزاریی خێرا و ئامێرێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی جۆری «هیترا» كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
چه‌ته‌كانی داعش جارێكی دیكه هێرشیان كرد
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده‌دا هاتووه: «له هه‌مان به‌ره، جارێكی دیكه چه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خاڵی شه‌ڕڤانانی ئێمه. له‌م شه‌ڕه‌دا ٢ چه‌ته كوژران و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه هه‌وڵی ده‌دا له بنكه‌ی شه‌ڕڤانانی ئێمه نزیك بێته‌وه، تێكشكێنرا. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی سیخووڕیش ته‌قێنرایه‌وه.»
قه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كردووه كه له هه‌مان به‌ره‌دا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندووه‌ته‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ١٠ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و ناوه‌نده‌كانی چه‌ته‌كان، له ئه‌نجامدا ١٠ چه‌ته كوژراون و ٥ بنكه و توونێلێكی چه‌ته‌كانیش ڕووخێنران. هه‌روه‌ها ٢ ئۆتۆمبێلی دۆشكه‌له‌سه‌ر ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
ئامار
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو خراوه‌ته‌ڕوو:
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ١٠ هێرشیان ئه‌نجام داوه.
- ٢٧ تێرۆریست كوژراون.
- ٢ ئۆتۆمبێل، فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕی، ٢ ئۆتۆمبێلی دۆشكه‌له‌سه‌ر ته‌قێنرانه‌وه.
- چه‌كێكی كڵاشینكۆف، ڕهختێكی سه‌ربازی، ئامێرێكی په‌یوه‌ندیی جۆری «هیترا»، جانتایه‌كی فریاگوزاریی خێرا كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه.
s.m