قه‌سه‌ده: له هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا ده‌یان تێرۆریستی داعش كوژران
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا گورزی تووند له چه‌ته‌كانی داعش دراوه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا گورزی تووند له چه‌ته‌كانی داعش دراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ئامارێكی نوێی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه گورزی تووند له چه‌ته‌كان دراوه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی چه‌ته‌كان كردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ده‌یان تێرۆریست كوژران
له به‌ره‌ی هه‌جین هێزه‌كانمان له دژی زۆر خاڵی تێرۆریستان چالاكییان ئه‌نجام دا و له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و تێرۆریستاندا شه‌ڕ ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ده‌یان تێرۆریست كوژران و زۆری دیكه‌شیان بریندار بوون. هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تێرۆریستاندا گرت. ده‌یان مین كه له لایه‌ن تێرۆریستانی داعشه‌وه جێگیر كرابوون، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه پووچه‌ڵ كرانه‌وه. چه‌ندین توونێلی چه‌ته‌كانیش ڕووخێنران.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی زۆر خاڵی تێرۆریستان ئۆپه‌راسیۆنیان كرد و له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا زۆر تێرۆریست كوژران. چه‌ند بنكه‌یه‌كیش تێكدران كه تێرۆریستان خۆیان تێدا ده‌شاردنه‌وه. له ناوچه‌كه هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ئامار
- ٢ توونێلی تێرۆریستان، ٣ شوێن كه مینیان لێ دروست ده‌كرا، ١٥ بنكه، ٤ كۆگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی، ٢ بنكه‌ی تێرۆریسته بیانییه‌كان، بنكه‌یه‌كی هێرشی تێرۆریستان، ناوه‌ندێك كه چه‌ته‌كانی لێ بوون و مووشه‌كێكی تێرۆریستان له‌ناوبران.
- فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٣٨ جار بۆردومانی داعشیان كرد.
- برێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.»
s.m