قه‌سه‌ده ٣٠٠ سیڤیلی دیكه‌ی له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ٣٠٠ سیڤیلی دیكه‌یان له سنووری ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ٣٠٠ سیڤیلی دیكه‌یان له سنووری ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.
پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له چێوه‌ی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به‌رده‌وامه. سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ڕایانگه‌یاند، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش له هه‌جین شه‌ڕی سه‌خت ڕووده‌ده‌ن.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵكی سیڤیل رێڕه‌وێكیان كرده‌وه و سه‌دان وه‌ڵاتیی سیڤیلیان ڕزگار كرد. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی قه‌سه‌ده شه‌ڕڤانان ئه‌مڕۆ ٣٠٠ سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كان ڕزگار كرد.
s.m