قه‌سه‌ده: ٨ چه‌ته‌ی داعش كوژران و ٢٤ بنكه‌شیان ڕووخێنران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا له سنووری دێره‌زۆر ٨ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ٢٤ بنكه‌شیان ڕووخێنراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا له سنووری دێره‌زۆر ٨ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ٢٤ بنكه‌شیان ڕووخێنراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باغۆز
شه‌ڕڤانه‌كانمان به‌ره‌و خاڵ و بنكه‌كانی تێرۆریستان پێشڕه‌وییان كرد. شه‌ڕه‌كه چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. زۆر تێرۆریست له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه كوژران و بریندار بوون. زۆر چه‌ك و جبه‌خانه‌ش كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش ته‌قێنرایه‌وه. هه‌روه‌ها تێرۆریستان به تۆپی هاوه‌ن له دووره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر شه‌ڕڤانانی ئێمه، به‌ڵام هیچ زیانێك به شه‌ڕڤانان نه‌گه‌یشت.
تۆپبارانه‌كه تاكوو دانی ئێواره به‌رده‌وام بوو، چه‌ته‌كانی ڕێكخراوه تێرۆریستییهكه هه‌وڵیان دا له دواوه هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانانمان، به‌ڵام هێزه‌كانمان شكستیان به هه‌وڵه‌كانیان هێنا. له به‌ره‌ی باغۆز ماوه ماوه شه‌ڕ ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها تا ئه‌م ساته تۆپباران به‌رده‌وامه.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین گورزیان له شوێن و بنكه‌ی تێرۆریستان دا. له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به تێرۆریستان گه‌یشت و زۆر چه‌ته كوژران، به‌ڵام هه‌ژماریان ده‌ستنیشان نه‌كرا.
هه‌روه‌ها تیمه‌تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین كه سه‌ر به ئێمه‌ن، هه‌ژمارێكی زۆری ئه‌و مینانه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه تێرۆریستان جێگیریان كردبوون، هه‌ندێكیشیان ته‌قێنرانه‌وه.
به‌ره‌ی هه‌جین
له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش شه‌ڕ ڕوویدا. تێرۆریستان هه‌موو جۆره چه‌كێكیان به‌كارهێنا. شهڕڤانانیشمان پێشڕه‌وییان كرد و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه تێرۆریستان جێگیریان كردبوون، هه‌ژمارێكی زۆری بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان ڕووخاندن. بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی تێرۆریستان. له‌م به‌ره‌یه‌شدا شه‌ڕی ماوه ماوه ڕووده‌دات و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئامار
- ٨ تێرۆریست كوژران.
- ٢٤ بنكه‌ی تێرۆریستان ڕووخێنران، ٣ تۆپهاوێژ ته‌قێنرانه‌وه، ٣ ڕێگه‌ی سه‌ربازیی چه‌ته‌كان داخران، بلدۆزه‌رێك و ئۆتۆمبێلێك ته‌قێنرانه‌وه.
- ١٨ تۆپهاوێژ، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نی كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان و هه‌ژمارێكی زۆری مینیش پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٣٥ جار له تێرۆریستانیان دا.
s.m