سەرچاوە سەربازییەکانی ناوهێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ئاشکرایان کرد، لە چوارچێوەی "شەڕی نەهێشتنی تیرۆر" لە شارۆچکەی هەجین-ی ڕۆژهەڵاتی دێرەئەزۆر، ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەو شارۆچکەیە ڕوویداوە.
بە وتەی سەرچاوەکان، لە پێکدادانەکاندا لانی کەم ٥٠ چەتەی داعش کوژراون و ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری چەکی دۆشکای تەقێندراوەتەوە، چەتەکانی داعش هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو هێرشبکەنە سەر پێگەکانی شەڕڤانان، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان تێکشکێندراون.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، تیمی پووچەلکردنەوەی مین وتەقەمەنی قەسەدە ، ١٥ مینی چێندراویان پووچەڵکردەوە.
ک-ش