له دێرك هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه كران
هاوڵاتییانی دێرك له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕژانه مه‌یدانه‌كان. له چالاكییه‌كه‌دا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه ئیدانه كرا.
هاوڵاتییانی دێرك له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕژانه مه‌یدانه‌كان. له چالاكییه‌كه‌دا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه ئیدانه كرا.
هاوڵاتییانی شاری دێرك له هه‌رێمی جزیر له مه‌یدانی ئازادی كۆبوونه‌وه و به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئاڵا و سمبوله‌كانی باكووری سووریا ڕێپێوانیان كرد. له ڕێپێوانه‌كه‌دا كه تا مه‌یدانی شه‌هیدانی شاره‌كه به‌رده‌وام بوو، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی ٣ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی په‌كه‌كه، كرا.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌رێمی جزیر حه‌سه‌ن عه‌بید له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: «ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر خاك و به‌هاكانی ئێمه پێشێل ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له سایه‌ی تێكۆشانی شه‌هیدان وبه‌رخۆدانی گه‌ل به‌ده‌ستهێنراون، له‌ناوببات. ئێمه هه‌رگیز ده‌رفه‌تی ئه‌وه به كه‌س ناده‌ین كه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خاكه‌كه‌مان و هه‌تا كۆتایی به‌رخۆدان ده‌كه‌ین.»
عه‌بید له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا باسی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد ده‌رباره‌ی ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان و گوتی: «بڕیاره‌كه درێژه‌دانه به پیلانگێڕییه‌كان. فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌لانی ئازادیخوازه. هه‌موو ده‌وڵه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌یانه‌وێت بازرگانی له‌سه‌ر خوێنی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له هه‌رێمه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن. سمبوله‌كانی ئازادیی گه‌لی كورد هێڵی سوورن، هه‌رگیز قبووڵ ناكرێت كه هیچ كه‌س لێیان نزیك ببێته‌وه. هه‌ر سێ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان له دڵی گه‌لی كورد و گه‌لی ئازادیخوازدا ده‌ژین.»
s.m