له شارۆچكه‌ی باغۆز شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان قه‌سه‌ده و داعش له ئارادایه
له شارۆچكه‌ی باغۆزی سه‌ر به دێره‌زۆر له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) و چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا.
له شارۆچكه‌ی باغۆزی سه‌ر به دێره‌زۆر له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) و چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا.
له چێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی باغۆز-ی ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش هاته ئاراوه. تا ئێستا زانیاریی ورد ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه به‌ده‌ستنه‌خراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ماوه ماوه شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش له سنووری دێره‌زۆر دێته ئاراوه. شه‌ڕڤانان توانیویانه له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا سه‌دان وه‌ڵاتیی سیڤیل له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار بكه‌ن.
s.m