له شاری باب چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك پێكوهربوون
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری باب، له‌نێوان چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ڕوویدا.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری باب، له‌نێوان چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ڕوویدا.
له ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مه‌جید له شاری باب-ی باكووری سووریا كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی دایه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. دوای ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك مزگه‌وتی ئیحسان كه ده‌كه‌وێته باكووری شاره‌كه، له‌نێوان چه‌ته‌كانی حوومووسلوو-ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ڕوویدا. سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا ٢ چه‌ته كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌مان سه‌رچاوه باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له نزیك مزگه‌وتی مه‌جید ڕوویداوه، ٢ سیڤیل به ناوه‌كانی محه‌مه‌د سه‌باح (٤٠ ساڵان) و محه‌مه‌د ههشمهری (٢٠ ساڵان) كوژراون. هه‌روه‌ها چه‌ته‌یه‌ك به ناوی ئه‌بوو فه‌رهاد سهرهقی كوژراوه و ١٤ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m