له شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له نزیك «بنكه‌ی پۆلیسی سه‌ربازی» كه سه‌ر به چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایه، ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. له ئه‌نجامدا ٥ كه‌س بریندار بوون.
له نزیك «بنكه‌ی پۆلیسی سه‌ربازی» كه سه‌ر به چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایه، ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. له ئه‌نجامدا ٥ كه‌س بریندار بوون.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی عه‌فرینی كۆن له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، له نزیك فێرگه‌ی كه‌رامه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. ئه‌و فێرگه‌یه له لایه‌ن چه‌ته‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ره‌وه وه‌ك «بنكه‌ی پۆلیسی سه‌ربازی» به‌كارده‌هێنرا. ڕاگه‌یه‌نرا ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و به‌هۆیه‌وه ٥ كه‌س بریندار بوون.
تا ئێستا زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی برینداره‌كان به‌ده‌ستنه‌خراوه.
s.m