له عه‌فرین ٨ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی جندرێس و ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له ئه‌نجامی چالاكیی شه‌ڕڤاناندا ٨ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی جندرێس و ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له ئه‌نجامی چالاكیی شه‌ڕڤاناندا ٨ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانانیان له ناوچه‌ی جندرێس و ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. یه‌په‌گه ئاشكرای كرد ٨ چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا له عه‌فرین، هێزه‌كانمان له به‌رانبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی چالاكییان ئه‌نجامداون.»
«یه‌كینه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید دڵسۆز، ڕۆژی ٨ی تشرینی دووه‌م\١٧ی گه‌ڵاڕێزان له گوندی محه‌مه‌دیه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێس له دژی گرووپێكی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی شام چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان كردووه. له ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته‌ی گرووپه‌كه و ٢ پۆلیسی سه‌ربازی كه هاوكات ئه‌ندامی گرووپه چه‌ته‌كه‌ن، كوژراون. هه‌روه‌ها ٦ چه‌ته‌ش بریندار بوون.»
یه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له هه‌مان ڕۆژدا یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید رووسیار له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین دژی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ئه‌بوو له‌یس كه سه‌رچه‌ته‌یه‌كی گرووپی سوڵتان مووراده، چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان كردووه. له ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m