دوای ئه‌وه‌ی مانگرتن له شاره‌كانی قامیشلۆ، گركێ له‌گێ و چلئاخا ده‌ستی پێكرد، ئه‌مڕۆش ده‌یان هاوڵاتیی شاری كۆبانێ به ده‌ستپێشخه‌ریی كۆنگره‌ی ستار به درووشمی «سیسته‌می ئیمڕاڵی هه‌ڵده‌وه‌شێنین، له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌كه‌مان به‌ئازادی ده‌ژین» له به‌رده‌م ناوه‌ندی هونه‌ر ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
چالاكییه‌كه له‌پێناو كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان. بڕیاره ئه‌م مانگرتنه‌ی كۆبانێ ٤ ڕۆژ بخایه‌نێت و ٧٠ كه‌س تیایدا به‌شدارن. له میانه‌ی ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه‌دا، به‌شداربوان ڕایانگه‌یاند: «ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشه‌نگی ڕۆحی حه‌قیقه‌تی گه‌لانه. گه‌لی كورد هه‌رگیز گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ره‌كه‌ی قبووڵ ناكات.»
s.m