له كۆنفڕانسی عه‌فریندا تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئاشكرا كران
له كۆنفڕانسی «گۆڕینی دیمۆگرافیا و سڕینه‌وه‌ی ئه‌تنیكی له عه‌فرین» چه‌ندین ڕاپۆرت پێشكه‌ش كران و تاوانه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئاشكرا كران.
له كۆنفڕانسی «گۆڕینی دیمۆگرافیا و سڕینه‌وه‌ی ئه‌تنیكی له عه‌فرین» چه‌ندین ڕاپۆرت پێشكه‌ش كران و تاوانه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئاشكرا كران.
كۆنفڕانسی «گۆڕینی دیمۆگرافیا و سڕینه‌وه‌ی ئه‌تنیكی له عه‌فرین» له ڕۆژی سێیه‌مدا له عاموودێ به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ڕۆژاڤا له هه‌رێمی جزیر ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی هێرش و فشاره‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین پێشكه‌ش كرد.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: «له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر عه‌فرین. له سه‌ره‌تای ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌وه زۆر تاوانی جه‌نگی له دژی هاوڵاتییانی سیڤیل كراون. به‌ر له هێرشه‌كانی توركیا ٩٠٠ هه‌زار كه‌س له عه‌فرین ده‌ژیان، به‌ڵام دوای هێرشه‌كان ٣٠٠ هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه به‌ره‌و حه‌له‌ب. له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ١٦٤ ژن، ١٢٥ منداڵ و به‌گشتی ٥١٢ هاوڵاتیی سیڤیل كوژراون. ٣٥٠ هه‌زار هاوڵاتیی عه‌فرین به‌هۆی داگیركاری كۆچیان كردووه. به‌گشتی ٨٠%ی گه‌لانی عه‌فرین كۆچیان كردووه.»
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كراون به‌گشتی ٦٢٣ كه‌س له عه‌فرین ڕفێنراون كه له‌نێویاندا ٥٠ ژن و ١٣ منداڵ هه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ٥٥ ژن و ٢٠٧ ژنیش كوژراون.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا ٦٣ پیاو كوژراون و ١٦٠ی دیكه‌ش بریندار كراون، به‌گشتیش ٥٦٠ پیاو ڕفێنراون. هه‌روه‌ها ٥٤ منداڵ كوژراون و ٧١ی دیكه‌شیان بریندار كراون، ١٣ منداڵیش ڕفێنراون. ئه‌مانه هه‌موو به به‌ڵگه سه‌لمێنراون.
هاوكات ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا (SOHR) ڕاپۆرتی خۆی بۆ كۆنفڕانسه‌كه نارد. له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوای داگیركردنی عه‌فرین لایه‌نی كه‌م ٣٨٠ كه‌س كوژراون و به سه‌دان كه‌سی سیڤیلی دیكه‌ش بریندار كراون. هه‌روه‌ها هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه سه‌دان هه‌زار كه‌س ناچار كراون كۆچ بكه‌ن.
ڕێكخراوه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه، ٢ هه‌زار و ٣٨٠ هه‌زار سیڤیل ده‌ستگیركراون و زۆرێكیان له به‌رانبه‌ر دانی فیدیه ئازاد كراون و ٨٤٠ كه‌سیش هێشتا زیندانین. ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كاری جدی بكات بۆ ڕێگرتن له زه‌خت و داگیركارییه‌كانی توركیا.
s.m