له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین له چێوه‌ی به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ریان كوشتووه.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین له چێوه‌ی به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ریان كوشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین له چێوه‌ی به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ریان كوشتوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «له چێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا له عه‌فرین، چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامن. له‌و چێوه‌یه‌دا له ٢٦ی تشرینی دووه‌م\٥ی سه‌رماوه‌ز له گوندی كه‌فه‌ر سه‌فر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێس یه‌كینه‌كانمان له دژی گرووپی چه‌ته‌ی ئه‌حراری شام چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته كوژران. یه‌كێك له‌و چه‌ته كوژراوانه ناوی ئه‌بوو ستێف حومسی-یه.»
s.m