له هه‌جین كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی داعش كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ناوچه‌ی هه‌جین به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی و ئه‌مڕۆش ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ناوچه‌ی هه‌جین به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی و ئه‌مڕۆش ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت.
دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له دژی چه‌ته‌كانی داعش له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر به‌رده‌وامه. شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له‌و شوێنانه‌ی له ناوچه‌ی هه‌جین ڕزگاریان كردوون ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت. ڕاگه‌یه‌نرا كۆگه‌كه بۆ ئاماده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو به‌كارده‌هێنرا.
پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له سنووری دێره‌زۆر به‌رده‌وامه.
s.m