له هه‌جین ٣٢ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا له ناوچه‌ی هه‌جین ٣٢ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا له ناوچه‌ی هه‌جین ٣٢ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه كه له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له سنووری دێره‌زۆر دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٣٢ چه‌ته‌ی داعش له ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
«له به‌ره‌ی هه‌جین تێرۆریستان به چه‌كی قورس و سووك هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه، به‌وهۆیه‌وه له‌نێوان شه‌ڕڤانان و تێرۆریستاندا شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. شه‌ڕڤانانی ئێمه گورزی تووندیان له چه‌ته‌كان دا، له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێك تێرۆریست كوژران و بریندار بوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵاتن.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕێكخراوه تێرۆریستییهكه هه‌وڵی دا به ماتۆڕسكیلی بۆمبرێژكراو هێرشێكی دیكه بكاته سه‌ر خاڵه‌كانمان له شاره‌كه، به‌ڵام شه‌ڕڤانانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و چه‌ندین تێرۆریست كوژران و بریندار بوون كه ژماره‌یان ڕوون نه‌بوویه‌وه. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند باره‌گه‌یه‌كی تێرۆریستانیان كرده ئامانج. شه‌ڕ له زۆر شوێنی ئه‌م به‌ره‌یه تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وامه.
ئامار
- ٣٢ تێرۆریست كوژران.
- زیانه‌كانی تێرۆریستان: كۆگه‌یه‌كی تانك، ١٣ خاڵی تێرۆریستان، ٧ بنكه‌ی فه‌رمانداره‌تی، سه‌كۆیه‌كی تۆپهاوێژی هاوه‌ن و ٢ خه‌نده‌ق ته‌قێنرانه‌وه.
- هاوپه‌یمانان ٤١ هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام دان.»
s.m