له هه‌جین ٤٠٠ سیڤیل ڕزگار كران
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر ٤٠٠ سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعیش ڕزگار كرد. هه‌روه‌ها شه‌رڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كاندا گرت.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر ٤٠٠ سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعیش ڕزگار كرد. هه‌روه‌ها شه‌رڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كاندا گرت.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌ی هه‌جینی دێره‌زۆر، ٤٠٠ سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.
سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه ڕایانگه‌یاند، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له هه‌جین، شه‌ڕڤانان توانیویانه ٤٠٠ سیڤیل ڕزگار بكه‌ن كه چه‌ته‌كانی داعش وه‌ك قه‌ڵغان بۆ خۆیان به‌كاریان ده‌هێنان.
تا ئێستاش شه‌ڕێكی سه‌خت له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه و چه‌ندین مینی چه‌ته‌كانیشیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
s.m