له ڕه‌قا سهرچهتهیهكی داعش ده‌ستگیر كرا
قه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی سهرچهتهیهكی داعشی له شاری ڕه‌قای باكووری سووریا ڕاگه‌یاند.
قه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی سهرچهتهیهكی داعشی له شاری ڕه‌قای باكووری سووریا ڕاگه‌یاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، شه‌وی پێنجشه‌ممه یه‌كینه‌كانی دژه‌تێرۆری قه‌سه‌ده له نزیك شاری ڕه‌قا به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان ئه‌نجام داوه و سهرچهتهیهكی داعشیان ده‌ستگیر كردووه.
قه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و سه‌رچه‌ته‌یه‌ی داعش ئاشكرا ده‌كه‌ن.
s.m