لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا
بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمرۆ کاتژمێر ٦ سەرلەبەیانی قەدغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا.
بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمرۆ کاتژمێر ٦ سەرلەبەیانی قەدغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا.
بە مەبەستی پێشگرتن لە تەشەنەسەندن و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر ٦ ئەم بەیانیەوە تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند.
بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە ١٩ ئاداردا بڕیاریدابوو کە لە ٢٣ ئادار قەدغەی هاتوچۆ و هاتنەوە دەرەوە لە ماڵ ڕابگەیەنێت.
بەرێوبەرایەتی خۆسەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ و داوش لە گەلی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات پابەند بن بە بریاری قەدەغەی هاتوچۆوە.
کارمەندانی تەندروستی، ئاسایش، کارماندانی ڕژاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس، فڕن، مارکێت، تەنەکەری سووتەمەنی، دەرمانخانە، ڕۆژنامەنوسان دەتوانن کارەکانیان بەرێوەبەرن و قەدغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، بەمەرجێک دەبێت مۆڵەت لە هێزەکانی ناوخۆ وەربگرن.
هێزەکانی ناوخۆ لە ناو شارەکاندا مەفرەزە و تیمەکانی خۆیان زیاتر کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەری دێموکراتی، هاوڵاتیانیش دەتوانن بە تەلەفۆن هاوکاری لە لایەنی پەیوندیدار بخوازن.
ف.ق