لە نێوان ئەنجوومەنى سەربازیى باب و چەتەکانى تورکیا شەڕ روویدا
لە رۆژهەڵاتى باب لە نێوان ئەنجوومەنى سەربازیى باب و چەتەکانى دەوڵەتى تورک، کە بە ناوی 'قەڵغانی فورات'ەوە لە یەک کۆیکردوونەتەوە، شەڕێکى قورس روویدا.
لە رۆژهەڵاتى باب لە نێوان ئەنجوومەنى سەربازیى باب و چەتەکانى دەوڵەتى تورک، کە بە ناوی 'قەڵغانی فورات'ەوە لە یەک کۆیکردوونەتەوە، شەڕێکى قورس روویدا.
گروپە چەتەکانى دەوڵەتى تورک هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانى بۆغاز و بویهج لە شارۆچکەى عریمە لە رۆژهەڵاتى باب. شەڕڤانانى ئەنجوومەنى سەربازیى باب-یش وەڵامى هێرشەکەیان داوەتەوە و بەو هۆیەوە شەڕێکى قورس لە نێوان چەتەکانى دەوڵەتى تورک و شەڕڤانان دا روویدا.
هێزەکانى سوپاى سەر بە رژێمى سوریاش لەو هەرێمەدان.
ر.م