لە هەجین شەڕسەختە،چەتەکانی داعش دوا هەناسەی خۆیان دەکێشن
لەکۆلان وگەڕەکەکانی شارۆچکەی هەجین، لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە و چەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.
لەکۆلان وگەڕەکەکانی شارۆچکەی هەجین، لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە و چەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.
سەرچاوە سەربازییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە بەرەی شەڕی هەجین ڕایانگەیاند کە لەکاتژمێرەکانی بەرەبەیانی هەتا ئامادەکردنی ئەم هەوالە لە ناوکۆڵانەکانی هەجیندا شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکانی داعش لەئارادایە.
هەمان سەرچاوە راگیگەیاند کە داعش دوایین هەناسەکانی خۆی دەکێشێت و ڕوویان هێناوەتە هێرشی خۆکوژیی. دووچەتەی داعش کە هەوڵی ئەوەیان دەدا لەناوشەڕڤانانی قەسەدەدا خۆیان بتەقێننەوە لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژران.
ک-ش