دوای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڕه‌شه‌كانی دژ به گه‌لی كورد زیاتر كردن. ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وروبه‌ری منبج-یش سه‌رنجی مێدیای جیهانی ڕ‌اكێشا.
به گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسا (AFP)، ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌وروبه‌ری منبج سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی تووند ده‌كات. گوته‌بێژێكی چه‌ته‌كان ڕایگه‌یاند، دوایین ئاماده‌كارییه‌كانیان له دژی منبج ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی سیاسین له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن.
له لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج شه‌ڕڤان ده‌روێش ڕایگه‌یاند، «له‌سه‌ر سنوور جموجۆڵێكی زۆر هه‌یه و چاودێری ده‌كه‌ین. ده‌ورییه‌كانی هاوپه‌یمانان له شوێنی خۆیان به‌رده‌وامن و هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه. ئێمه ئاماده‌ین بۆ شكاندنی هه‌موو هێرشه‌كان.»
ئه‌حمه‌د سوڵتان (ئه‌بوو ئهراج) جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌یشی سوار به ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA)ی ڕاگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر منبج چه‌ته‌كانی ئاماده كردوون. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، ئاماده‌ن له به‌رانبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كان به‌رخۆدان بكه‌ن.
ئه‌بوو ئهراج به‌بیری خسته‌وه كه به‌شێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی جه‌یشی سوار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) دژی داعش تێده‌كۆشن و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج دژی هه‌ر هێرشێكی ده‌وڵه‌تی تورك ئاماده‌ن. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی له ئیدلب، باب، عه‌زاز و عه‌فرین ئاماده‌كاری بۆ هێرش دژی منبج ده‌كات، گه‌لی منبج و هێزه‌كانی پاراستنیش بۆ به‌رخۆدان ئاماده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی جه‌یشی سوار له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، «گه‌لی ناوچه‌كه بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌یان متمانه‌یان به جه‌یشی سوار و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج هه‌یه. هه‌ر وه‌ك چۆن ئێمه شاره‌كه‌مان له چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد، گه‌لی خۆشمان ده‌پارێزین. گه‌لیش پێداگره له‌سه‌ر به‌رخۆدان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پاراستن.»
s.m