هاوخه‌باتیی مه‌سه‌ده و ئۆپۆزسیۆنی سووریا له عه‌ین عیسا به‌رده‌وامه
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده) و ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئایندهی سووریا له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا ٢ ڕۆژه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده) و ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئایندهی سووریا له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا ٢ ڕۆژه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
نزیكه‌ی ١٠٠ نوێنه‌ری گه‌ل له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، له تارتووس، شامی لازقیه، حومس، حه‌ما، شه‌هبا و ناوچه جیاجیاكانی سووریا هه‌روه‌ها چه‌ندین نوێنه‌ر له ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، توركیا، لوبنان و میسر له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا له عه‌ره‌ب، كورد، سریانی، ئاشووری، ئه‌رمه‌نی و توركمان ڕوویان له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا كردووه بۆ به‌شداری كردن له‌م هه‌نگاوه كه ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده) ڕێكیخستووه.
«ڕژێم هیچی بۆ گه‌ل نه‌كردووه»
له قسه‌كانیاندا ئاماده‌بوان باسیان له‌وه كرد كه گه‌لی سووریا پێویستی به ئازادییه و ڕژێم هیچی پێشكه‌ش نه‌كردووه. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان كه له سووریا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، سیاسه‌ته‌كه‌یان به گوێره‌ی ویستی گه‌لی سووریا نییه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه دڕندانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی سووریا هه‌ڵوێستیان نییه.
«هێرشه‌كانی توركیا قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه»
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه زۆرینه‌ی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی باكووری سووریا نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر واری خۆیان، چونكه باوه‌ڕیان به ڕژێم نه‌ماوه. هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان ١٨ ملیۆن كه‌س پێویستی به هاریكاری هه‌یه. ٦ ملیۆن ئاواره و زیاتر له ٥ ملیۆن په‌نابه‌ر بێ خواردنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له ٣ فێرگه یه‌كێكیان ڕووخێنراوه و ٣٥%ی ئه‌و خه‌ڵكه ئاوی پیس به‌كاردێنن.
قسه‌كه‌ران له وته‌كانیاندا هێمایان بۆ ئه‌وه كرد كه گه‌لی سووریا له نێوخۆی وه‌ڵاتدا ئاواره ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌كرێته‌وه، له عه‌فرین هه‌موو جۆره تووندوتیژی و ئاوارهكردنێك له لایه‌ن گرووپه چه‌ته‌كان ده‌كرێت و ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كانی شه‌هباش له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدان. ده‌ستنیشان كرا كه داگیركاریی توركیا هۆكارێكی گه‌وره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی سووریایه. داوا كرا دۆخی سیاسی یه‌كلایی بكرێته‌وه و پارێزگاری له مۆزایكی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا بكرێت و ڕێگری له قه‌یرانه مرۆییه‌كان بكرێت.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رنج خرایه سه‌ر بارودۆخی ژنان له ئاڵۆزییه‌كانی سووریادا و ڕاگه‌یه‌نرا: «گرووپه چه‌كداره‌كان تووندوتیژی له به‌رانبه‌ر ژنانی سووریا ده‌كه‌ن. ژنان له لایه‌ن چه‌كداره تێرۆریسته‌كانی وه‌ك داعش له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن، شاری ڕه‌قا نموونه‌ی ئه‌م دۆخه‌یه.» هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌ش كرا كه هه‌رێمه‌كانی باكووری سووریا له سایه‌ی ئه‌و دامودهزگانهی له لایه‌ن گه‌لانی سووریا دامه‌زرێنراون، ئارامن.
شێوه‌ی حكوومه‌ت له ڕێبازی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك‌دا
دوای به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه كه له‌ژێر ناوی «بارودۆخی مرۆیی له قه‌یرانی سووریادا» به‌ڕێوه‌چوو، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده) ئیلهام ئه‌حمه‌د له به‌شی دووه‌مدا له‌ژێر ناوی «شێوه‌ی حكوومه‌ت له ڕێبازی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك‌دا» بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد.
ئیلهام ئه‌حمه‌د گوتی: «ناناوه‌ندیبوونی دیموكراتیك وه‌ك تێزێك له سووریا سه‌ریهه‌ڵدا و له ئه‌نجامی پێویستیی كۆمه‌ڵگه به ڕێبازێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت وه‌ك سیسته‌م و كۆمه‌ڵگه له لایه‌كی دیكه، په‌یدا بوو. ئامانجی ئێمه له پێشكه‌شكردنی ئه‌م مۆدێله ئه‌وه‌یه كه ئاسانكارییه‌ك بكه‌ین بۆ وه‌لانانی ناكۆكییه‌كان و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای چارهسهرییهكدا كه هه‌موو كه‌س لێی ڕازی بێت، هه‌روه‌ها به‌رقه‌راركردنی ئارامی. ناناوه‌ندیبوونی دیموكراتیك ڕێبازی چه‌سپاندنی ئازادی و دڵنیایی مافی كۆمه‌ڵگه‌یه.»
به‌شێك له وته‌كه‌ی ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده:
«دیموكراتی شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی په‌یوه‌ندییه سرووشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه. به‌ڵام له ئه‌نجامی سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره ناوه‌ندییه‌كان ون بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی سووریا یه‌كێكه له هه‌رێمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، پاشماوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سرووشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌یه. وه‌ك دابونه‌ریت و كولتوور كه ده‌چنه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه و له دژی هه‌نگاوه‌كانی سیسته‌مه سه‌رمایه‌داره‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی هه‌رێمه‌كه ده‌وه‌ستنه‌وه.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا، دوای پێشكه‌وتنی شۆڕشی گه‌لێر له ئه‌ورووپا كه له فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی پێكرد و باڵاده‌ستیی چینی بورژوازی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م شۆڕشانه، بنه‌مای بونیادنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناوه‌ندی سه‌ریهه‌ڵدا كه یه‌ك سنوور، یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك ئاڵا و یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك درووشم به‌بنه‌ما وه‌رگرت، له ئه‌نجامدا هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان كه‌وتنه خزمه‌تی یه‌ك پارتی، یه‌ك بنه‌ماڵه یان یه‌ك ماڵ.
بۆ تێگه‌یشتن له تێڕوانینی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، پێویسته په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕوون بكرێته‌وه. په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوولا زۆر نزیكه، له هه‌ر شوێنێك ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، به‌و واتایه دێت كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له‌وێش هه‌یه، دهسهڵاتدارهتیش به‌و مانایه دێت كه هه‌موو شوێن و پێوانه‌كانی ژیان و كۆمه‌ڵگه له په‌روه‌رده‌وه بگره تا سوپا، ئابووری و سیاسه‌ت ده‌خاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. ناهێڵێت كه گه‌ل هه‌ناسه بدات.
لێره‌دا، له‌م جوگرافیایه‌دا، له خاكی سووریا له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، یه‌كگرتوویی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا بۆ دیموكراتیی سووریا هه‌یه و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ داموده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یه‌نرا. ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا، دیموكراتییه‌كه‌ی به هه‌موو ئامراز و ئامانجه‌كان ڕاستییه‌كه‌ی ده‌رده‌خات. پڕۆژه‌ی ناناوه‌ندیبوونی سووریای دیموكراتیك ئه‌و چێوهیهیه كه ده‌ستووری دیموكراتی پیشان ده‌دات، وه‌ها ده‌كات كه سه‌رله‌نوێ كۆماری سووریای دیموكراتیك له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی مه‌ده‌نی و میكانیزمی خۆڕێكخستنی نوێ بونیاد بنێت.
نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك یه‌كێكه له گرینگ‌ترین ئه‌و به‌هایانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێت. ئه‌و ڕۆحی بونیادنانی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنه. هه‌ر وه‌ك چۆن ئێمه سیسته‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه چونكه ڕاستینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا پیشان نادات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ریش ناتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانیی ئاینی بێت. نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كگرتنی كولتووره‌كان و ناسنامه‌ی نیشتیمانی دامه‌زراوه، ئه‌وه بنه‌مای سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ره. له كولتووری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك‌دا ناسنامه و كولتووری ئایینه‌كانی كۆمه‌ڵگه نكۆڵی لێ ناكرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه درێژه به‌و كولتوورانه ده‌دات.»
s.m