ڕیاز ده‌رار هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، ئه‌و به ڕێككه‌وتنی نێوان ڕووسیا، ئێران و توركیا ده‌ڵێت «ڕێككه‌وتنی شه‌رق»، ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئێستا له دژی ئه‌مه‌ریكایه. ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد، «ڕووسیا و ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووی توركیا له باكووری سووریا بكه‌ن، زۆر كه‌س و لایه‌ن ده‌ڵێن ڕووسیا، ئێران و توركیا پێكه‌وه سووریا دابه‌ش ده‌كه‌ن. من به‌وه ده‌ڵێم ڕێككه‌وتنی شه‌رق. ئه‌م رێككه‌وتنه به كۆبوونه‌وه‌ی ڕووسیا، ئێران و توركیا له تاران ده‌ستی پێكرد. ڕووسیا و ئێران ده‌یانه‌وێت توركیا له هێرشه‌كانی دژ به باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌كاربێنن.»
ده‌رار هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕووسیا و ئێران ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمه‌كه ده‌ربكه‌ن. گوتی: «به‌ڵام ئێمه ئه‌مه‌ریكامان نه‌هێناوه‌ته ئێره، له سووریا قه‌یرانێك هه‌بوو و بۆیه ئه‌وانیش هاتوونه‌ته ئێره. هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له سووریا وه‌ك هه‌بوونی هێزه بیانییه‌كانی دیكه‌یه له سووریا. چوون و مانه‌وه‌ی هه‌موویان به بڕیاری گه‌لی سووریا ده‌بێت. چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا یان هێزێكی دیكه له سووریا به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه و بڕیاری گه‌لانی سووریا ده‌بێت.»
«ئامانجی سه‌ره‌كیی توركیا پارچه‌كردنی سووریایه»
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا له سووریا هێزێكی بیانییه و ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌شێك له خاكی سووریا داببڕێت. گوتیشی، ڕووسیاش ده‌یه‌وێت توركیا له دژی ئه‌مه‌ریكا به‌كاربێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ش ڕێی بۆ كردووه‌ته‌وه.
«ئامانجی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئه‌وه نییه كه باس له هێزه بیانییه‌كان ده‌كات، ئه‌و خۆیشی بیانییه. ئامانجی سه‌ره‌كیی توركیا ئه‌وه‌یه كه سووریا پارچه بكات و باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر به‌شێكیدا بسه‌پێنێت. به‌داخه‌وه ڕووسیاش ڕێی بۆ توركیا كردووه‌ته‌وه و له دژی ئه‌مه‌ریكا به‌كاری دێنێت. عه‌فرین به په‌یمانێكی وه‌ها داگیر كرا. ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات كه كه هه‌موو سنووره‌كانی سووریا بۆ ڕووسیا گرینگ نین، ئه‌وه‌ی گرینگه سه‌رگرتنی پیلانهكهیه. ڕژێمی سووریاش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی ڕاده‌ستی ئه‌وان كردووه، به توركیا ناڵێت بۆچی پێ له سنووره‌كانمان ده‌نێی.»
«ئێمه پێشنیازهكانمان ده‌رباره‌ی ده‌ستووری نوێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین»
ده‌رار ده‌رباره‌ی ده‌ستووری نوێ بۆ سووریا كه ڕووسیا ئاماده‌كاری بۆ ده‌كات، گوتی: «بۆ ئێمه ده‌ستووری نوێ ڕۆژهڤێكی گرینگه. ده‌ستوورێك كه له لایه‌ن گه‌لانی سووریاوه ئاماده بكرێت، نه‌ناوه‌ندی و دیموكراتی بێت، پشت به یه‌ك باوه‌ڕ و یه‌ك نه‌ته‌وه نه‌به‌ستێت و مافی هه‌موو جیاوازییه‌كان له سووریا مسۆگه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ قه‌یرانی سووریا دێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا پێویسته هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، ده‌موده‌ست له لایه‌ن گه‌له‌وه حكوومه‌تێك له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی قانوونی دابمه‌زرێت. ئێمه ئه‌وانه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستوور.»
«ڕژێم ده‌ڵێت وه‌رنه سه‌ر هێڵی من»
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ڕیاز ده‌رار له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی پچڕانی دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕژێم گوتی، ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا به‌بێ مه‌رج ئاماده‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س دیدار ساز بكه‌ن، به‌ڵام ڕژێم ته‌سلیمیه‌ت ده‌سه‌پێنێت.
ده‌رار گوتی: «ئێمه له جوگرافیایه‌كی وه‌هاداین كه ڕژێم ده‌ستی لێ به‌ردا و به‌ته‌واوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه ئازاد كرا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌ڵێین به‌شێكین له سووریا. ئێمه یه‌كگرتوویی خاكی سووریا ده‌پارێزین. ئێمه به‌بێ مه‌رج ئاماده‌ین كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سووریا گفتوگۆ بكه‌ین. ئێمه ده‌ڵێین با به‌م شێوه‌یه یه‌كده‌ستانه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین. به‌ڵام له دیداره‌كانماندا ڕژێم ده‌ڵێت وه‌رنه سه‌ر هێڵی من. ئێمه ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ین. ئێمه لایه‌نگری گفتوگۆ و دانوستانین، به‌ڵام ڕژێم ته‌سلیمبوون به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌سه‌پێنێت. مومكین نییه ئێمه ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین.»
s.m