هه‌زاران كه‌س له كۆبانێ دژی داگیركاری خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی ڕۆژاڤا، ئه‌مڕۆ هه‌زاران كه‌س له شاری كۆبانێ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی ڕۆژاڤا، ئه‌مڕۆ هه‌زاران كه‌س له شاری كۆبانێ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
گه‌لی كۆبانێ به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی ڕۆژاڤا، له ده‌وری په‌یكه‌ری ژنی ئازاد له ناوه‌ندی شاره‌كه كۆبوونه‌وه. هه‌زاران كه‌س به درووشمه‌كانی «بكوژ ئه‌ردۆغان»، «داعش ئه‌ردۆغان»، «ئێمه گه‌لین، لێرین» و «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» به‌ره‌و مه‌یدانی شه‌هید عه‌گید ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
s.m