هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر: هێرشی چه‌ته‌كان شكێنرا
شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج و جه‌یشی سوار كه له دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به‌شدارن، هێرشی چه‌ته‌كانی داعشیان تێك‌شكاند.
شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج و جه‌یشی سوار كه له دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به‌شدارن، هێرشی چه‌ته‌كانی داعشیان تێك‌شكاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج، شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج و جه‌یشی سوار له‌سه‌ر سنووری عێراق هێرشی چه‌ته‌كانی داعشیان بۆ سه‌ر خاڵه‌كانیان تێكشكاندووه.
چه‌ته‌كانی داعش به كاروانێكی ١٠ ئۆتۆمبێلی له لای بۆغاز، سووسێ و هه‌جین-ه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان. هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج و جه‌یشی سوار به‌تووندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و شه‌ڕێكی سه‌خت هاتووه‌ته ئاراوه. شه‌ڕڤانان هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه و گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی داعش داوه.
s.m