هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی یانزەیەم
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.
١٨:٥٠
١٥:١٠
١٤:٤٣
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک شارۆچکەی زڕگانی سەرێکانی بۆردوومان دەکەن.
١٤:٠٠
سەرەڕای ئاگربەستی ڕاگەیەندراو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە هاوکاریی فڕۆکە سیخوڕییەکان شاری سەرێکانی بۆردوومان دەکەن.
لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە تا ئێستا سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوام پێشلیان کردووە، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە هاوکاریی فڕۆکە سیخوڕییەکان شاری سەرێکانی بۆردوومان دەکەن.
١١:١٠
سوپای تورکیا داگیرکەر زرێپۆش بۆ سەر سنوری گرێ سپی دەگوازێتەوە. ئەو زرێپۆشانەی کە لە گرێ سپێ تێکشکێنراون، دادەپۆشرێن و بۆ فەرماندەیی سوپای تورک دەگوازرێنەوە.
١١:١٠
دوایین زانیاری لە سەر دۆخی سەرێکانی
١١:٠٤
هەواڵنێرمان ئەرسین چاکسوو لە ١١مین ڕۆژی بەرخۆداندا لە سەرێکانی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە.
١١:٠٠
١٠:٥٥
لە ماوەی هەفتەیەک دا نزیکەی ٥٠ گەنجی باشووری کوردستان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەشداریان لە بەرخۆدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە. بە پێی هەواڵایکی ڕۆژ نیوز گەنجانی گەرمیان، کەرکوک، خانەقین، چەمچەماڵ، هەوڵیر، ڕاپەڕین، پێنجوین، مەخموور، زاخۆ و دهۆک بەشداریان کردووە.
٩:١٩
لە سەرێکانی فڕۆکەکانی کەشف بە بەردەوامی دەسوورێنەوە. چەتەکانی دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەخۆشخانەیان داخستووە و ڕێگە بە ڕێڕەوی مرۆیی نادەن. دۆخی برینداران لە نەخۆشخانەکە لە مەرتسیدایە.
٨:٢٢
نوێنەرانەی حزبە کوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەشداریان لە ١٩مین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە بوون و ڕایانگەیاند، گەلی کورد و بە یەکێتی نەتەوەیی دەتوانێت وڵامی داگیرکەران بداتەوە.
٨:٢١
لە هەواڵێکی 'زە مۆرنینگ ستار' دا کە ڕۆژنامەیەکی چەپی بەریتانیایە، ڕاگەیەندرا، ئەردۆغان تیرۆریستە، تاوانباری شەڕە و دۆستی جیهادیەکانە.
٨:٢٠
مەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئاگربەستی پێشێلکردووە و داوای ناردنی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاوا کرد
.٨:١٠
جگە لە کشانەوەی داگیرکەران پێویستە هیچ شتێکی تر قبوڵ نەکرێت
کەجەکە: پێویستە لە ئەنجامی کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان ئاگربەست بکرێت. بەرخۆدێران و ڕای گشتی جگە لە کشانەوەی داگیرکەران، هیچ ڕێگەیەکی دیکە قبوڵ ناکەن.