هێرشی چه‌ته‌كانی داعش له هه‌جین شكێنرا
چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، به‌ڵام هێرشه‌كه شكێنرا و ٢٣ چه‌ته‌ی داعش-یش كوژران.
چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، به‌ڵام هێرشه‌كه شكێنرا و ٢٣ چه‌ته‌ی داعش-یش كوژران.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) دوێنێ له به‌ره‌ی سووسه-ی ناوچه‌ی هه‌جین له دێره‌زۆر ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌ڵاتیی سیڤیلیان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.
چه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له ڕزگاركردنی ئه‌و سیڤیلانه بكه‌ن، شه‌وی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له به‌ره‌ی هه‌جین. له ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌ڕڤاناندا، هێرشه‌كه شكێنرا و ٢٣ چه‌ته‌ی داعش كوژران.
هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان ٢ ئۆتۆمبێلی دۆشكهلهسهریان ته‌قانده‌وه و بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیشیان ڕووخاند.
s.m